هێرشی سەر بنكەكانی حەشدی شەعبی رەتدەكەینەوە

مەودا میدیا-

سەرۆكی پەرلەمانی عیراق سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد هێرشەکان هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی وڵات.

هەیبەت حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “بە تووندی هێرشی سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی ئیدانە دەکەن و بە کردەوەیەکی رەتكراوەی دەزانن، کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیریی وڵات دەکات و ئاشتی کۆمەڵایەتی دەخاتە مەترسییەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دەستبردن بۆ هێزە ئەمنییەکان بە یەكە جیاوازەكاینەوە، سەرپێچییەکی مەترسیدارە بۆ سەر دامەزراوەكانی دامەزراوەکانی دەوڵەت و شکۆمەندییان”.

ئەوەشی خستەڕوو “دەبێت حکومەت رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ پاراستنی هێزە ئەمنییەکان، داوا دەکەن بە ژیرانە و بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەو پێشهاتانەدا بکرێت و کاربکرێت بۆ دوورخستنەوەی عیراق لە ململانێ و گرژییەکانی ناوچەکە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان