مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێكی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمەریكا بەپێچەوانەی بانگەشەیەكی سوپای پاسدارانی ئێران، كەشتیی فڕۆكەهەڵگری ئەبراهام لینكن هیچ كێشەیەكی نییە و هیچ زیانێكیشی بەرنەكەوتووە بەهۆی هێرشەكانی ئێرانەوە.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمەریكا ناسراو بە سێنتكۆم رایگەیاند” سوپای پاسداران بانگەشەی تێكشكاندنی كەشتیی ئەبراهام لینكن دەكات و پێشتریش چەندینجار هەمان قسەیان دووبارە كردووەتەوە، بەڵام ئەوە بەهیچ شێوەیەك راست نییە و كەشتییەكە كاری خۆی دەكات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە” گرووپی هێرشبەری كەشتیی فڕۆكەهەڵگری ئەبراهام لینكن لە باڵادەستی بەسەر ئاسمانی ئێراندا لە ناو دەریاوە بەردەوامە و هیچ گرفتێك لەو چاودێریكردنەشدا نییە”.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە رۆژی حەوتی ئەم مانگە میدیای رەسمی ئێران رایگەیاند” سوپای وڵاتەكە كۆمەڵێك مووشەكی ئاراستەی كەشتیی جەنگیی ئەبراهام لینكنی ئەمریكا كردووە و زیانی زۆری پێگەیاندووە”.
ئ پ