مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی شارەزایەكی كەشناسی، ئەمڕۆ لە هەندێك شار و ناوچەی هەرێمی كوردستان ئەگەری بارانبارین بە رێژەی كەم و مامناوەند هەیە.
پشتیوان پێنجوێنی بە مەودا میدیای راگەیاند”ئەمڕۆ شەممە 14ی ئازار، لە بەشێكی ناوچەكانمان ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و لە دوانیوەڕۆشەوە تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەبێتە هەوری تەواو”.
وتیشی”لە هەندێك لە ناوچە جیا،جیاكان كاریگەریی سەرەتایی شەپۆلی بارانبارینە بەهێزەكە دەستپێدەكات و بارانی كەمیان لێدەبارێت، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە لە هەندێ ناوچەش بارانی مامناوەند ببارێت بە تایبەت لە سنوری هەولێر و دهۆك”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد”ئەو بارانبارینەی ئەمڕۆ سەرەتای ئەو شەپۆلە بارانبارینە بەهێزەیە كە لە چەند رۆژی داهاتوودا تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێـتەوە”.
باسی لەوەشكرد”ئەمڕۆ پلەی گەرما بەراورد بە دوێنێ، دوو پلە نزمتر دەبێتەوە”.
ئ پ