ئێران بە یەك مەرج رێگە بە هاتوچۆكردن لە گەرووی هورمز دەدات

مەودا میدیا-
بەرپرسێكی باڵای ئێران بە كەناڵی سی ئێن ئێن-ی راگەیاندووە، وڵاتەكەی بیر لەوە دەكاتەوە كە رێگە بە ژمارەیەكی سنووردار لە كەشتییە نەوتهەڵگرەكان بدات كە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕن، بە مەرجێك بە دراوی یوانی چینی مامەڵە بە بارە نەوتەكانیانەوە بكەن”.

ئەو هەنگاوەش لە كاتێكدایە كە تەواوی نەوتی جیهان بە دۆلاری ئەمەریكی مامەڵەی پێوەدەكرێت، جگە لە نەوتی روسیا، ئەوەش لەبەرئەوەی روسیا سزای بەسەردا سەپێنراوە، لەبەرئەوەش بە رۆبڵ یان یوانی چینی مامەڵەی پێوەدەكرێت.

لەلایەكی تریشەوە، كۆماری ئیسلامی ئێران كار لەسەر پلانێكی نوێ دەكات بۆ بەڕێوەبردنی هاتوچۆی كەشتییە نەوتهەڵگرەكان لە رێگەی گەرووەكەوە.

لە ساڵانی رابردووشدا چین هەوڵیداوە توانای كڕینی نەوت بە یوان بە تایبەتی لە سعودیە زیاد بكات، بەڵام سەركەوتوو نەبووە، بەڵام ئەمڕۆ ئێران خەریكە ئەو خواستەی چین بەدیدەهێنێت.

هاوكات نەتەوە یەكگرتووەكان رۆژی هەینی هۆشداریدا لەوەی كە سنوورداركردنی كەشتیوانی لە رێگەی گەرووی هورمزەوە كاریگەری وێرانكەری دەبێت لەسەر هەوڵە مرۆییەكان و لێكەوتەكانی بە خێرایی پەرەدەسێنن، چونكە گواستنەوەی خۆراك، دەرمان و پێداویستییەكانی تر قورستر و گرانتر دەبن.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان