جووڵەی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەکان دەستیپێکردەوە

مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/3/15، بە فەرمی جووڵەی بازرگانی و هاتوچۆی گەشتیاریی لە دەروازە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران دەستیپێکردەوە.

بەپێی زانیارییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ جووڵەی بازرگانی لە هەریەک لە دەروازە سەرەکییەکانی حاجی ئۆمەران لەسنووری پارێزگای هەولێر و باشماخ لەسنووری پارێزگای سلێمانی دەستیانپێکردووەتەوە”.

ئەو کاڵا و کەرەستانەی کە بازرگانان لە رێگەی دەروازە سنوورییەکان لەگەڵ ئێران هاوردەی دەکەن، 80%ی کەرەستەی بیناسازیی و 15%ی ئۆتۆمبێل و 5% سەوزە، میوە، شیرەمەنی و خواردنەوە گازییەکان پێکهاتوون.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی 15 رۆژە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران بەهۆی جەنگ و هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە راگیراون.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان