داوای ئاگربەست و دانووستانمان لە ئەمەریکا نەکردووە

مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا وەڵامی سەرۆکی ئەمەریکای دایەوە و ئاشکرایکرد هیچ ئەزموونێکی باشیان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمەریکییەکان نییە.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند “هەرگیز داوای ئاگربەست و دانووستانیان لە ئەمەریکا نەکردووە و بەشێوەیەکی بەهێز و سەقامگیر بەرگریی لە وڵاتەکەیان دەکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هیچ هۆکارێک نابینین بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەمەریکییەکان گفتوگۆ بکەن، چونکە ئەوان لەگەڵیان لە گفتوگۆدا بوون کاتێک بڕیاریاندا هێرش بکەنەسەر وڵاتەکەیان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان