یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زان دیاریده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

دادگاى باڵاى سعودیه‌ بڕیاریدا رۆژى چوارشه‌ممه‌ لیژنه‌ى بینینى مانگ كۆببێته‌وه‌ و داوایه‌كیش له‌ هاوڵاتییان ده‌كات

دادگای باڵای سعودیە بڵاویكرده‌وه‌ “رۆژی چوارشەممە، 18ی ئادارى 2026، چاودێریی بینینی هیلالی مانگ بکەن بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن”.

ئاماژە بەوەشدراوە “هاوڵاتییان و موسڵمانانی سعودیە پێویستە لەکاتی بینینی هیلالی مانگی شەوال، نزیکترین دادگا ئاگاداربکەنەوە”.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ رۆژى رابردووتر مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كانى عیراق رۆژى شه‌ممه‌ى وه‌ك یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژن دیاریكرد.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان