گۆشتی جەژن بكڕن تا زیاتر گران نەبووە

مەودا میدیا-
بەهۆی نزیكبوونەوەی جەژن و درووستبوونی ئاستەنگ بۆ هاوردەكردنی ئاژەڵی زیندوو لە دەرەوەی عیراقەوە، لە هەندێك شاری هەرێم گۆشت گرانبووە و لە هەندێك شاریش هێشتا وەك نرخی پێشووە.

عومەر محەمەد، خاوەنی یەكێك لە دووكانەكانی گۆشتفرۆشی لە كەلار بە مەودا میدیای راگەیاند” سەرەڕای هاتنەپێشەوەی هەندێك بارودۆخ و نزیكبوونەوەی جەژن، بەڵام تا ئێستا نرخی گۆشتی سوور بە هەمان نرخی پێشووە و هیچ بڕە پارەیەكی نەچووەتەسەر.

وتیشی”هەرچەندە ئێستا ئاستەنگ بۆ هاوردەكردنی ئاژەڵی زیندوو درووست بووە، بەڵام بەهۆی دۆخی دارایی هاوڵاتییانەوە تا ئێستا هیچ بڕەپارەیەكیان بۆ نرخی گۆشت زیاد نەكردووە، بەڵام پێدەچێت دوای جەژنی رەمەزان نرخ گرانتر ببێت ئەگەر دۆخەكە بەم شێوەیە بەردەوام بێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد”ئێستا نرخی یەك كیلۆ گۆشتی بەرخ 22 هەزار دینارە و یەك كیلۆ نەرمەی گشتی گوێرەكەش بە 19 هەزار دینارە، بەڵام لە هەندێك شاری تر نرخی گۆشتی بەرخ گەیشتووەتە 25 هەزار دینار و گۆشتی گوێرەكەش گەیشتووەتە 22 هەزار دینار”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان