مهودا میدیا-
خەنە بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە بەتایبەتی لەناو خانماندا، قژ لە چەندین زیان دەپارێزیت، بەهێزی دەکات و یارمەتی درێژ بونەوەی قژ دەدات، چەندین سودی بۆ قژ و پێستی سەر هەیە، ماڵپەری yawmiyati سودەکانی خەنەی بڵاوکردوەتەوە.
یەکەم، یارمەتی گەشەکردنی خانەکانی قژ دەدات، رێگر دەبێت لە هەڵوەرینی قژ.
دوەم، باڵانسی PH دەکاتی پێستی سەر دەکات.
سێیەم، قژ لە تیشکە زیان بەخشەکانی خۆر دەپارێزێت.
چوارەم، هۆکارە بۆ کەمکردنەوەی چەوری قژ، بەسودە بۆ ئەو کەسانەی قژیان چەورە.
پێنجەم، قژ برسکەدار دەکات و زیانی پێ ناگەیەنێت.
شەشەم، یارمەتی درێژبونەوەی برۆ و برژانگ دەدات.
حەوتەم، زبری و دوکەرت بونی تاڵەکانی قژ لادەبات.
هەشتەم، قژ دەپارێزێت لە زیانی ئامێرە گەرمەکان.
نۆیەم، قژ بەهێزدەکات و یارمەتی درێژبونەوەی قژ دەدات.
ع