پەرلەمانتارێک لێدوانەکەی فەرهاد ئەتروشی رەتدەکاتەوە

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق سەبارەت بە دواکەوتن یان دابەشکردنی نیومووچە بەسەر فەرمانبەرانی عیراقدا لێدوانێکی جێگری پەرلەمانی عیراق رەتدەکاتەوە.

غالب محەمەد عەلی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی هەڵوێست رایگەیاند “مووچەی مانگی سێ لە کاتی خۆیدا و مووچەی تەواو دەدرێت نەک نیو مووچە و قسەکانی ئەتروشی ناڕاستن”.

ئەمە لە کاتێکدایە، فەرهاد ئەتروشی، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی پارتی بە میدیای حزبەکەی راگەیاند “کە محەمەد شیاع سودانی بە هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عیراقی وتووە رەنگە حکومەت نەتوانێت لە وادەی خۆیدا مووچە دابەشبکات یان بیر لە دابەشکردنی نیوەمووچە بکاتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان