تره‌مپ بۆ موجته‌با: هیوادارم نه‌كوژرابیت

مه‌ودا میدیا-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، له‌ لێدوانێكیدا له‌باره‌ى موجته‌با خامنه‌یی، رێبه‌رى باڵاى ئێران وتى، هیوادارم نه‌كوژرابێت.

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا وتى “نازانم موجتەبا خامنەیی، ماوە یان نا، بەڵام هیوادارم نەکوژرابێت، پێم وایە بەرپرسانی ئێران خۆشیان نەیان بینیوە”.

وتیشی “پێویستە ئێران دەستبەرداری کۆگاکانی یۆرانیۆمی پیتێنراو بێت، ئەگەر ئەمە بکەن، کارێکی نایاب دەبێت بۆ خودی ئێران و ئیسرائیل و تەواوی ناوچەکە”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “خاڵی ڕێککەوتنی سەرەکی لە گفتوگۆکاندا هەیە و ئێرانییەکان ڕازی بوون کە چەکی ئەتۆمییان نەبێت، لەم رۆژانەدا گەروى هورمز دەکرێتەوە، بۆ كۆنترۆڵكردنى گه‌روه‌كه‌ش رەنگە منبم یاخود ئایەتوڵایەک بێت”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان