مه‌ودا میدیا-
رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمزى ئه‌مه‌ریكى بڵاویكردووه‌ته‌وه، شازاده‌ى جێنشینى سعودیه داواى له سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا كردوه ئێران بڕوخێنێت.
رۆژنامه‌كه له راپۆرتێكدا باسى له‌وه‌كردووه “محەمەد بن سەلمان، شازاده‌ى جێنشینى سعودیه داوای لە دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا کردوە شەڕەکە دژی ئێران نەوەستێنێت”.
باسى له‌وه‌شكردووه “شازاده پێی وتوە ئەم شەڕە هەلێکی مێژووییە بۆ داڕشتنەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.
هه‌روه‌ها “بن سەلمان داوای کردووە تره‌مپ تا لاوازکردن یان روخاندنی رژێمی ئێران درێژە بە شەڕ بدات، چونكه پێى وایه ئێران هەڕەشەیەکی درێژخایەنه کە دەبێت بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە رووبەڕووی ببێتەوە”.
ع