مه‌ودا میدیا-
كۆشكى كرملینى سه‌رۆكایه‌تیی روسیا هۆشداریی توندى دا له ته‌شه‌نه‌كردنى شه‌ڕ و گواستنه‌وه‌ى بۆ ده‌ریاى قه‌زوین.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، کۆشکی کرملینى روسیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه “بە توندی رەتیدەکاتەوە جەنگی ئێران تەشەنە بسەنێت بۆ ناو دەریای قەزوین”.
مۆسکۆ ترسی هەیە لە پچڕانی هێڵەکانی گواستنەوە و دروستبوونی مەترسی بۆ سەر بەرژەوەندییە هەستیارەکانی.
ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ى كرملین له كاتێكدایه شه‌وى رابردوو ئیسرائیل چەند کەشتییەک و ژێرخانێکی ئێرانی کردە ئامانج، بەهۆی بوونی زانیاریی هەواڵگریی لەسەر بارێکی سەربازیی نهێنی کە لە روسیاوە بەرەو ئێران بەڕێکرابوو.
ع