مەودا میدیا-
بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران ئاشکرایکرد هێرشی درۆنی بۆ سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک، تیرۆرکردنی بەرپرسان و خەڵکی بێ گوناهی ئێرانیان بەدەستی چەپەڵی تیرۆریستی ئەمەریکا و زایۆنی بیردەخاتەوە.
بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران رایگەیاند “ئەم کارە تیرۆریستییە هەوڵی پیسی دوژمنان دەسەلمێنێت بۆ شەڕفرۆشتن و زیان گەیاندن بە ئاشتی، سەقامگیری و هاوکاریی ناوچەیی لەنێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێی”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” ئەم هێرشە تیرۆریستییە ئیدانە دەکەن و ئامادەن بۆ پارێزگاریی و پاراستنی ئاسایشی دراوسێکان لە رێگەی بەهێزکردنی هاوکاریی ئەمنی و پێکهێنانی قەڵخانی بەرگریی لە ناوچەکەدا لە بەرانبەر شەڕفرۆشتنەکانی سوپای ئەمەریکا و رژێمی زایۆنی”.
ب ح