مه‌ودا میدیا-
له‌كاتێكدا فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم چاوه‌ڕێى مووچه‌ى مانگى سێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ئاماده‌كاریی نه‌كردوه بۆ ناردنى 120 ملیاره‌كه بۆ به‌غدا.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى مه‌ودا میدیا “تا ئێستا وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم 120 ملیار دینارى نانه‌وتى بۆ مانگى سێ كۆنهكردووهتهوه و ئاماده‌ى نه‌كردوه بۆ ئه‌وه‌ى ره‌وانه‌ى به‌غداى بكات و به‌غداش بڕیارى خه‌رجكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بدات”.
مه‌رجى سه‌ره‌كى بۆ ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، ناردنى داهاتى ناوخۆى هه‌رێمه كه 120 ملیارهو هه‌روه‌ها ناردنى لیستى مووچه، تا ئێستاش لیسته‌كه ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق نه‌كراوه.
به‌هۆى ئه‌وه‌ى یه‌ك هه‌فته پشووى جه‌ژنى ره‌مه‌زان بووه، وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم پێى وایه داهاتى ناوخۆ كه‌میكردووه ئه‌و بڕه پاره‌یان له‌به‌رده‌ستدا نییه بۆ ئه‌وه‌ى ره‌وانه‌ى به‌غداى بكه‌ن.
ع