مه‌ودا میدیا-
میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ناكۆكى له نێوان سه‌رۆك كۆمارى ئێران و فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران روویداوه له باره‌ى شه‌ڕ و بژێویی خه‌ڵك.
دواى زیاتر له مانگێك به‌سه‌ر شه‌ڕ و هێرشى ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران، له ئێستادا باس له ناكۆكى نێوان مه‌سعود پزیشكیان و ئه‌حمه‌د وه‌حیدىی ده‌كرێت له باره‌ى شه‌ڕ و به‌ڕێوه‌بردنى بژێوى خه‌ڵك.
سایتى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى لە ڕاپۆرتێکیدا كه له ئێران ئینتەرناشناڵدا وه‌ریگرتووه نوسیویه‌تى “ناکۆکیی جددی لە نێوان مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران و ئەحمەد وەحیدیی، فەرماندەی سوپای پاسدارانى ئێران، سەبارەت بە شێوازی بەڕێوەبردنی شەڕ و لێکەوتە وێرانکەرەکانی لەسەر بژێویی خەڵک و ئابووری وڵات روویداوە”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو سوپاى پاسداران له‌و باره‌وه وتویه‌تى “ناكۆكییه‌كه‌ى نێوان پزیشكیان و وه‌حیدیی له باره‌ى شێواوى مامه‌ڵه‌كردن و به‌ڕێوه‌بردنى شه‌ڕه له‌نێوان ئێران، ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا”.
له ماوه‌ى سه‌ره‌تاى شه‌ڕدا، پزیشكیان باسى له‌وه‌كرد كه چیتر هێرش ناكه‌نه سه‌ر وڵاتانى دراوسێ، به‌ڵام دواتر له ژێر فشارى سوپاى پاسداران په‌شیمان بووه‌وه‌و به‌پێى میدیا جیهانییه‌كانیش، پاسداران فشارێكى زۆریان له پزیشكیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى په‌شیمان بێته‌وه و ئاراسته‌ى شه‌ڕ به‌و شێوه‌ى سوپاى پاسداران ده‌یه‌وێت به‌رده‌وام بێت.
مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆمارى ئێران هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابووه شه‌ڕ كۆتایی پێ بێت و به جۆرێك كه ئێران نه‌بێته قوربانیی دانوستان بكرێت، به‌ڵام سوپاى پاسداران ده‌یه‌وێت به‌و شێوه‌ى توندییه‌ى ئێستا به‌رده‌وامى به شه‌ڕ بدات.
رۆژى رابردوو، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند “ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئێران بگه‌ینه رێككه‌وتن، به‌دوریشى نازانم بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ست به‌سه‌ر دورگه‌ى خارگى ئێران بگرین و نه‌وته‌كه‌ى به‌ڕێوه‌ببه‌ین”.
وتیشى “نازانین موجته‌با خامنه‌یی ماوه یان مردووه، چونكه تا ئێستا هیچ جوڵه‌یه‌ك و قسه‌یه‌كى ئه‌ومان نه‌بینیووه”.
ع