مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هۆشداریی دایه قوتابخانه ئه‌هلییه‌كان ئه‌گه‌ر بێت‌و ده‌ستكاریی مووچه‌ى مامۆستاكانیان بكه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده هاتووه “گۆڕینی شێوازی خوێندن بۆ ئۆنلاین بە واتای پشوو نایەت و قوتابخانە تایبەتەکان مافیان نییە بە هیچ جۆرێک دەستکاریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بکەن”.
باس له‌وه‌شكراوه “هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك ده‌ستكاریی مووچه‌ى مامۆستاكانى بكات، رێکاری توندى به‌رانبه‌ر ده‌گرینه‌به‌ر و هیچ لایه‌كیش بۆى نییه سه‌رپێچى بكات”.
له ماوه‌ى مانگى ئادار، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌وام نه‌بووه، هه‌ندێك له قوتابخانه ئه‌هلییه‌كان مووچه‌ى مامۆستاكانیان نه‌دابوو.
ع