مەودا میدیا-
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای كەلار-كفری هاوڵاتییەك گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاندووە” دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، لەسەر رێگای كەلار-كفری لە نزیك قەزای رزگاری دوو ئۆتۆمبێلی جۆری جێب لاریدۆ و ئاڤانتی كە بە ئاراستەی قەزای كفری رۆیشتوون لەگەڵ ماتۆڕ سكیلێكی سێ تایە پێكیانداداوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە” لە رووداوەكەدا لێخوڕی ماتۆڕسكیلەكە بەسەختی برینداربووە و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە قەزای كەلار بەهۆی سەختی برینەكەیەو گیانی لەدەستدا”.
باسی لەوەشكردووە” تیمەكانیان دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە بۆ زانینی هۆكاری رووداوەكە”.
ئ پ