سەبەتەیەکی نوێی خۆراک دابەش دەکرێت

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و بازرگانیی سلێمانی ئاشکرایکرد دەستیان بە دابەشکردنی دووەم سەبەتەی نوێی بەشەخۆراک کردووە و بنکەی 261 تا بنکەی 292 دەگرێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئاگاداری بریکارەکانی ناوشار و دەرەوەی شار دەکەنەوە کە دووەم سەبەتەی خۆراک بە داتای مانگی سێ دابەش دەکرێت لە بنکەی 261 بۆ بنکەی 292 دەگرێتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “ماددەکان لە (سێ کیلۆگرام برنج، یەک کیلۆگرام شەکر، یەک لیتر زەیت، یەک کیلۆگرام لەتکە نۆک) پێکهاتووە و داوا لە بریکارەکانی ناو شار و دەرەوەی شار دەکەن لە کاتی دابەشکردنی خۆراکی مانگانە رەچاوی ماددەکان بکەن، دەرکەوت خراپە و بە کەڵکی خواردن نایەت دابەشی نەکەن بەسەر هاوڵاتییاندا، کۆمپانیای خۆراک ئاگادار بکەن تا بۆیان بگۆڕێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان