نەژاد عەبدوڵڵا: ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە بڕیار لە پرۆسەی خوێندن دەدات

مەودا میدیا-

بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی سەبارەت بە پرۆسەی خوێندن بەشێوەی ئۆنڵاین و داواکاریی خوێندنکارانی 12ی ئامادەیی بۆ کەمکردنەوەی پرۆگرامەکان ئاشکرایکرد پێشتر پرۆگرامی خوێندن کەمکراوەتەوە.

نەژاد عەبدوڵڵا، بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند “لەئێستا هیچ بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم نییە بۆ زیاتر کەمکردنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە بڕیار لە بەردەوامبوونی پرۆسەی خوێندن بەشێوەی ئۆنڵاین، ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان و کەمکردنەوەی پرۆگرامەکان دەدات”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی بەردەوامی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم دوای راگەیاندنی مانگێک لە پشوو، پرۆسەی خوێندنی کردە ئۆنڵاین ، لە بەرانبەردا خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە شار و شارۆچکەکان داوای کەمکردنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن دەکەن.

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان