ئه‌مه‌ریكا چۆن فڕۆكه‌وانه‌كه‌ى رزگاركردووه‌؟

مه‌ودا میدیا-

بەرپرسێکی ئەمنیی ئیسرائیل رایگەیاند، ئیسرائیل زانیاریی هەواڵگری پێشکەش بە ئەمه‌ریکا کردووە بۆ هاوکاریکردن لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی فڕۆکەوانێکی ئەمه‌ریکی کە لە ئێران گیری خواردووە.

ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌منییه‌ كه‌ به‌ میدیاكانى ئیسرائیلى راگه‌یاندووه‌ “ئیسرائیل هێرشەکانی خۆی لەو ناوچەیە راگرت کە ئۆپەراسیۆنەکەی تێدا ئەنجامدرا بۆ ئاسانکاری دۆزینه‌وه‌ى فڕۆكه‌وانه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌”.

لای خۆیەوە هێزە چەکدارەکانی ئێران بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە ئۆپەراسیۆنی ئەمه‌ریکایان بۆ ۆزگارکردنی یەکێک لە فڕۆکەوانەکانی فڕۆکەیەکی جەنگی کە رۆژی هەینی کەوتووەتە خوارەوە “پووچەڵکردووەتەوە”، بەبێ ئەوەی ئاماژە بەوە بکات کە ئەو فڕۆکەوانەیان گرتووە”.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا رایگەیاندبوو “هێزەکانی ئەمه‌ریکا یەکێک لە بوێرترین ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و رزگارکردنیان لە مێژووی ئەمه‌ریکادا ئەنجامداوە، بۆ هاوکاریکردنی یەکێک لە ئەندامانی تیمە باوەڕپێنەکراوەکانمان، کە عەقیدێکه‌، بە خۆشحاڵییەوە رایدەگەیەنم کە ئێستا سەلامەتە و تەندروستیی باشە”.

ئیبراهیم زۆڵفەقاری، وتەبێژی بارەگای خاتەم ئەلئەنبیاى ئێران وتى “ئۆپەراسیۆنی بەناو رزگارکردنی سەربازیی ئەمه‌ریکا، کە وەک ئۆپەراسیۆنی فریودان و هەڵهاتن لە فڕۆکەخانەیەکی چۆڵ لە باشووری ئیسفەهان بە بیانووی وەرگرتنەوەی فڕۆکەوانێکی کەوتووەوە پلانی بۆ دانرابوو، شکستی هێناوه‌”.

غ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان