مه‌ودا میدیا-
دواى ئاسایبوونه‌وه‌ى كه‌شوهه‌وا، خواست له‌سه‌ر غازى ماڵان كه‌مده‌بێته‌وه و له رۆژانى داهاتوو ئاسایی ده‌بێته‌وه و ده‌گه‌ڕێته‌وه دۆخى جاران.
فاروق جه‌زا، فرۆشیارى غاز به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئه‌وه‌ى له باره‌ى غازى ماڵان دروستبوو، گرفتى گه‌وره ئه‌وه‌بوو كه‌وته وه‌رزى زستان، له وه‌رزى سه‌رماو زستان خواست له‌سه‌ر غاز دروست ده‌بێت”.
وتیشى “كه‌شوهه‌وا به‌ره‌و ئاسایی ده‌ڕوات، خه‌ڵكێكى زۆر كه غاز بۆ گه‌رمكردنه‌وه به‌كارده‌هێنن، ورده ورده پێویستییان پێى نامێنێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “كاتێك خواسته‌كه كه‌مبووه‌وه، دۆخه‌كه به‌ره‌و ئاساییبوونه‌وه ده‌ڕوات، غاز ده‌خرێته بازاڕه‌وه و دۆخه‌كه ورده ورده ده‌گه‌ڕێته‌وه بارى ئاسایی خۆى ئه‌گه‌ر بێت‌و كێشه روونه‌دات”.
پێشتریش عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆكى فراكسیۆنى ره‌وتى هه‌ڵوێست له په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند “له‌م رۆژه‌دا غازى ماڵان ئاسایی ده‌بێته‌وه و داوا له هاوڵاتییان ده‌كه‌م غاز نه‌كڕن به گران”.
ع