مه‌ودا میدیا-
لیندسی گراهام، سیناتۆری کۆمارییەکان رایگەیاند “دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمه‌ریکا، بڕیاریداوە ئازادی گەشتکردن لە گەرووی هورمزدا بگەڕێنێتەوە”.
باسى له‌وه‌شكردووه “ترەمپ جدییە، راى خۆى داوه، ئێران یان دەبێت گەرووی هورمز بکاتەوە یان رووبەڕووی وەڵامدانەوەی سەربازیی بەرفراوان دەبێتەوە کە ژێرخانی ژیانی ئەو وڵاتە بکاتە ئامانج”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “هیوادارین بتوانرێت گەرووەکە بکرێتەوە و یۆرانیۆمی پیتێنراو لە رێگەی دیپلۆماسییەوە مسۆگەر چاره‌سه‌ر بكرێت، ئەمەش بە باشترین دەرئەنجام بۆ ناوچەکە و جیهان دەزانین”.
روونیشی کردەوە “ئه‌گه‌ر به‌و جۆره نه‌بێت پەنجەرەی دیپلۆماسی دادەخرێت، بە ژیرانە هەڵیبژێرە، و زوو هەڵیبژێرە”.
ئه‌مڕۆ یەکشەممە، تره‌مپ هەڕەشەی لە ئێران کرد کە رۆژی سێشەممەى ئه‌م هه‌فته‌یه پرد و وێستگەکانی کارەبا بۆردوومان دەکات ئەگەر گەرووی هورمز نەکرێته‌وه.
ع