مه‌ودا میدیا-
دواى هه‌ڕه‌شه‌كانى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران له رۆژى سێشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه، حكومه‌تى ئێران بڕیاریدا پشوو بۆ زانكۆ و خوێندنگاكانى ئێران رابگه‌یه‌نێت.
حكومه‌تى ئێران دواى زیاتر له مانگێگ، به فه‌رمى بڕیاریدا ده‌وامى زانكۆ و خوێندنگاكانى وڵاته رابگرێت و خوێندكاران له ماڵه‌وه بمێنێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆى مه‌ترسیی له‌سه‌ر ژیانیان و ئه‌گه‌رى بۆردوومانكردنیان له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل.
تره‌مپ بڕیاریدا ئه‌گه‌ر ئێران سبه‌ى گه‌رووى هورمز نه‌كاته‌وه، رۆژى ئێران هێرشى چڕ ده‌كاته سه‌ر وڵاته‌كه.
سوپاى پاسدارانى ئێرانیش رایگه‌یاند “ئاگربه‌ست ناكه‌ین و ده‌بێت چیتر هێرشنهكرێتهوه سه‌ر ئێران، گه‌رووى هورمز به داخراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه”.
ع