سبەینێ بڕیار لە ناردنی مووچە دەدرێت

مەودا میدیا-

بڕیارە سبەینێ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، محەمەد شیاع سودانی بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بدات.

بەپێی زانیارییەکان، شاندێكی حكومەتی هەرێم بە سەرپەرشتیی ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، بۆ چارەسەرکردنی گرفتە داراییەکان لە بەغدان”.

شاندەکەی حكومەتی هەرێم سەبارەت بە پرسەکانی ناردنی مووچە، داهاتی ناوخۆ و یەكخستنی سیستمی نوێی گومرگ (ئەسیکۆدا) لە دەروازە سنوورییەكان گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا دەکەن.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان