مه‌ودا میدیا-
دواى چه‌ند هه‌فته له داخستنى گه‌شته ئاسمانییه‌كانى عیراق و داخستنى ئاسمانى هه‌رێم به رووى فڕۆكه مه‌ده‌نییه‌كان، ئه‌مڕۆ ئاسمانى عیراق كرایه‌وه.
میدیا عیراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، گه‌شته ئاسمانییه‌كانى عیراق ده‌ستیان پێكردووه‌ته‌وه و ئاسمانى عیراق به رووى گه‌شته‌كان و فڕۆكه مه‌ده‌نییه‌كان كراونه‌ته‌وه.
له ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوو به‌هۆى شه‌ڕى ئێران، ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و هێرشى ئه‌و دوو وڵاته بۆ سه‌ر ئێران، گه‌شته ئاسمانییه‌كان داخرابوون و راگیرابوون، ده‌سته‌ى فڕۆكه‌وانیی عیراقیش ئاسمانى وڵاته‌كه‌ى به‌رووى فڕۆكه مه‌ده‌نییه‌كان داخستبوو.
لاى خۆیه‌وه ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایگەیاند “ئاسمانی عیراق بە رووی گەشتەکان کراوه‌ته‌وه و گه‌شته ئاسمانییه‌كان ده‌ستیان پێكردووه‌ته‌وه”.
سه‌ره‌ڕاى داخستنى گه‌شته‌كان، رۆژانه عیراق ده‌یان هه‌زار دۆلار زیانى به‌رده‌كه‌وت به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئاسمانى وڵاته‌كه‌ى به‌ڕووى فڕۆكه مه‌ده‌نییه‌كان داخستبوو، به‌و پێیه بۆ هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك كه به ئاسمانى عیراق تێپه‌ڕێت، له نێوان 300 بۆ 500 دۆلار وه‌رده‌گرێت.
ع