داهاتی نانەوتیی رەوانەی بەغدا کرا

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌، بڕى 43 ملیار دینار له‌ داهاتى نانه‌وتیی بۆ مانگى 3 ره‌وانه‌ى به‌غدا كراوه‌.

ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئازار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق
ئەمرۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ( ٨ ی نیسانی ٢٠٢٦ ) بڕی ( ٤٣،٠٩٤،١٤١،٠٠٠ ) چل و سێ ملیارو نەوەدو چوار ملیۆن و سەدو چل و یەک هەزار دینار وەک داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئازار بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری
٨ ی نیسانی ٢٠٢٦

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان