مەودا میدیا-
ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد بە پاساوی جەنگ، غاز، بەنزین و نەوتی ماڵانیان گران کردبوو، نزیکەی (100) دیناریان خستبووەسەر هەر جۆرێکی بەنزین، نەوتیان گران کردبوو،، غاز بە (35هەزار) دینار دەست دەکەوتووە.
عومەر گوڵپی، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند ” غاز، بەنزین و نەوتی سپی هەموویان بەرهەمی ناوخۆن و لە دەرەوە هاوردە ناکرێن، لە کاتێکدا لە خودی تاران و تەلئەبیب ئەم قەیرانانە دروست نەبوون”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە کاتی بە بازرگانیکردنی نرخی کارەبا، بەڵێنیاندا کە ئیتر خەڵک پارەی موەلیدە نادات و ئەگەر موەلیدە کاری کرد، خۆیان پارەیان پێدەدەن، بەڵام لەمەشدا راستگۆ نەبوون، لەئێستاشدا جەنگ وەستاوەو دەسەڵاتیش ئەو پاساوەی نەما، هەر ئەم چەند کاتژمێرە لەسەر ئاستی جیهان نرخی نەوت (20) دۆلار دابەزیوە”.
ب ح