مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌نجامدانى ئاگربه‌ست له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران و وه‌ستانى شه‌ڕ، جارێكى تر سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه له ئێران ده‌كات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریک رایگه‌یاند “سەرجەم کەشتیی و فڕۆکە و سەربازە ئەمه‌ریکییەکان لە شوێنەکانی خۆیان لە دەوروبەری ئێران دەمێننەوە”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئەگەر پابەندبوونی تەواوەتیی بە رێککەوتنەکەوە نەبێت، کە ئەمەش دوورە، ئەوا دەستپێکردنەوە بە شێوازێکی گەورەتر و بەهێزتر دەبێت”.
باسى له‌وه‌شكرد “هێزە سەربازییە مەزنەکانمان سەرقاڵی کۆکردنەوەی کەرەستە و تەقەمەنییەکانیانن و کەمێک پشوو دەدەن”.
رۆژى چوارشه‌ممه ئه‌مه‌ریكا و ئێران ئاگربه‌ستیان بۆ وه‌ستاندنى شه‌ڕ راگه‌یاند و دواتریش هه‌ردوولا ده‌ستیان به هه‌ڕه‌شه كرده‌وه.
ع