مهودا میدیا-
کەناڵی سی بی ئێس نیوز بڵاویکردەوە، تەواوی شاندی ئەمهریکا کە بەشداریی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران لە پاکستان دەکەن، ئیسلام ئابادیان بەجێهێشتووە بەبێ ئەوەی هیچ پێشکەوتنێکی بەرچاو لە دانوستانەکاندا بەدەستبهێنن.
بەپێی ئەو بەرپرسانەی کە قسەیان لەگەڵ كهناڵهكه کردووە، جارێد کوشنەر و ستیڤ ویتکۆف و تیمە تەکنیکیەکەیان دوای خولێکی درێژخایەنی گفتوگۆکان کە نزیکەی 21 کاتژمێری خایاندووە، پاکستانیان بەجێهێشتووە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کورتدا کە بەیانی یەکشەممە بە کاتی ناوخۆ لە ئیسلام ئاباد بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەی دی ڤانس دانی بەوەدانا کە دانوستانەکان هیچ رێککەوتنێکی نەبووە.
ڤانس وتی “کۆمەڵێک وتووێژی جەوهەریمان لەگەڵ ئێرانییەکان ئەنجامدا و ئەوە مژدەی خۆشە، هەواڵی ناخۆش ئەوەیە کە نەمانتوانی بگەینە رێککەوتن”.
لە کاتی وەستانەکانی دانوستانەکاندا، جێگری سەرۆک ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندیی بەردەوامی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمهریکا و هەروەها مارکۆ روبیۆ وەزیری دەرەوە و پیت هێگسێت وەزیری بەرگریی ئەمهریکا و براد کوپەر سەرۆکی فەرماندەیی ناوەندی ئەمهریکا و ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی ههبووه.
دوابەدوای ئەو کۆنگرە رۆژنامەوانییە، ڤانس راستەوخۆ پاکستانی بەرەو ئەمهریکا بەجێهێشت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ وەستانی پرۆسەی دیپلۆماسی لەم قۆناغەدا.