مەودا میدیا-
بانکی ناوەندیی عیراق بڵاویکردەوە کە بڕیاریداوە دۆلاری نەختینە بە بڕی دوو هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ حاجیان لە پرۆسەی حەجی ئەمساڵ دابین بکات.
بانکی ناوەندیی عیراق نووسراوێکی ئاڕاستەی بانکەکانی (رەشید، رافیدەین، تی بی ئای، بانکی جیهانی ئیسلامی و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو) کردووە لقەکانیان لە تەواوی پارێزگاکان بۆ وەرگرتنی داواکاریی حاجیان بکەنەوە.
بانکی ناوەندیی عیراق رایگەیاند “هەر حاجییەک بڕی دوو هەزار دۆلاری پێدەدرێت، بەشێوەیەک نرخی هەر دۆلارێک بە هەزار و 320 دینار هەژمارکراوە”.
مەرج و رێنماییەکانی وەرگرتنی دۆلار بۆ حاجیان بەمشێوەیە:
1-پێشکەشکردنی داواکاریی لەلایەن حاجیانەوە بۆ وەرگرتنی دۆلار.
2-بڕیارەکە سەرجەم حجیان دەگرێتەوە کە بە رێگەی وشکانی و ئاسمانی گەشت دەکەن.
3-دەبێت حاجییەکە ناوی لەو لیستانەدا هەبێت کە لەلایەن دەستەی حەجەوە رەوانەی بانکەکان دەکرێن.
4-پێویستە فرۆشتنی دۆلار لە رێگەی پلاتفۆڕمی ئەلیکترۆنییەوە تۆمار بکرێت.
ب ح