چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە

کێ متمانەی سەرۆکی پەرلەمان بەدەستدەهێنێت؟

مەودا میدیا-

بڕیارە ئەمشەو لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ تاوتوێکردنی پرسی پێکهێنانی حکومەت و دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران لە ماڵی عەممار حەکیم کۆببنەوە.

هومام حەمودی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عیراق رایگەیاند “پێویستە لە ماوەیەکی نزیکدا پرسی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی نوێ یەکلایی بکەنەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” تەنها دوو هەفتە لەبەردەم چوارچێوەی هەماهەنگیدا ماوە تاوەکو کاندیدی سەرۆک وەزیران بە رێککەوتن بێت یان بە زۆرینە یەکلابکاتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “حکومەتی داهاتوو ئەرکێکی قورسی لەسەر شانە بۆ بنیادنانی سوپایەکی بەهێز و گرتنەبەری رێکاریی دیپلۆماسی لەپێناو پاراستنی سەروەریی و بەرژەوەندییەکانی عیراق”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان