مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى بازرگانیی عیراق بڕیاریداوه بۆ ئه‌مساڵ، وه‌رگرتنى گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێم بۆ خوار 300 هه‌زار ته‌ن كه‌مبكاته‌وه، ئه‌و بڕیاره‌ش نیگه‌رانی جووتیارانى ناوخۆى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
خه‌سره‌و جاف، جووتیارى نمونه‌یی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “بڕیاره‌كه‌ى به‌غدا به‌ته‌واویی زیان له جووتیارانى هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه له هه‌رێم ئه‌مساڵ سه‌رو دوو ملیۆن دۆنم زه‌وى به گه‌نم چێندراوه”.
وتیشى “وه‌رگرتنی 292 هه‌زار ته‌ن له جووتیارانى هه‌رێم، زیانگه‌یاندنه به جووتیارانى ناوخۆ و ئه‌و گه‌نمه‌ى كه ده‌مێنێته‌وه، ده‌بێت جووتیاران له ده‌ره‌وه‌ى سایلۆ له بازاڕ و به بازرگانانى بفرۆشن، ئه‌مه‌ش واده‌كات پاره‌یه‌كى كه‌متر بكات”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئه‌مساڵ له هه‌موو ناوچه‌كان بارانى باش باریووه و به‌ره‌و مانگى ئایار هه‌نگاو ده‌نێین، ئه‌گه‌ر خودا نه‌خۆشیی نه‌نێرێت، پێشبینیی ئه‌وه ده‌كه‌ین سه‌رو یه‌ك ملیۆن ته‌ن گه‌نم بهرههمهێنرێت، واته له كۆى چوار به‌ش، یه‌ك به‌شى وه‌رده‌گیرێت”.
چه‌ند ساڵێكه، به‌غدا بڕێكى كه‌م له گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان وه‌رده‌گرێت و به‌هۆیه‌وه زیانێكى زۆرى له به‌رهه‌مى ناوخۆى هه‌رێم و جووتیاران داوه، له كاتێكدا ته‌واوى به‌رهه‌مى گه‌نمى جووتیارانى ناوچه‌كانى خوار و ناوه‌ڕاستى عیراق وه‌رده‌گرێت.
به‌پێى داتایه‌كى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى هه‌رێم، ئەمساڵ سەرووی سێ ملیۆن دۆنم زەوی بە گەنم داچێنراوه و ئاستی پێشبینیی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی هەرێمی کوردستان لە نێوان ملیۆنێک و نیو بۆ دوو ملیۆن ته‌ن دەبێت و ڕێژەی بارانبارین بەمسۆگەری چەندین هێندەی ساڵانی پێشووە.
ع