مەودا میدیا-
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم) ئاشکرایکرد بەهۆی ئۆپراسیۆنەکانی گەمارۆدانی دەریاییەوە، سەرجەم چالاکییە بازرگانییەکانی ئێران لە رێگەی دەریاوە بەتەواوی راگیراون.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند “پرۆسەی گەمارۆدانەکە بووەتە هۆی پەکخستنی تەواوەتی ئاڵوگۆڕە ئابووریی و بازرگانییەکانی ئێران
لە رێگەی دەریاوە
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کەشتی تێکشکێنەری مووشەکی (USS Pinckney DDG 91) لە ئاوە هەرێمییەکاندا پشتگیری لە ئۆپراسیۆنەکانی گەمارۆدانی دەریایی ئێران دەکات”.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیا رایگەیاند “گەرووی هورمز لەژێر کۆنتڕۆڵ و چاودێری تووندی هێزە چەکدارەکانی ئێراندایە و بەردەوامبوونی داخستنی گەرووەکە بەستراوەتەوە بە هەڵوێستەکانی ئەمەریکاوە”.
ب ح