مه‌ودا میدیا-
دواى گرانبوونى بۆ ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌هۆى هاورده‌نه‌كردن و كه‌مى به‌رهه‌مى ناوخۆى عیراق، جارێكى تر نرخى ته‌ماته هه‌رزانبووه‌وه.
بڕیار تاهیر، له عه‌لوه‌ى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “نرخى ته‌ماته هه‌رزانبووه‌ته‌وه، ئێستا به‌رهه‌مێكى زۆر له عه‌لوه و بازاڕه‌كان هه‌یه و ئه‌وه‌ى له دوو هه‌فته‌ى رابردوو روویدا نه‌ماوه”.
وتیشى “یه‌ك كیلۆ ته‌ماته له عه‌لوه به 1250 دیناره، له ده‌ره‌وه له دوكان و شوێنه‌كان به 1500 دینار ده‌گاته ده‌ستى هاوڵاتیی، هه‌ندێك شوێنیش به 1750 ده‌یفرۆشن”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “به‌رهه‌مى ته‌ماته‌ى عیراق به‌ره‌و زۆربوون ده‌ڕوات و لاى ئه‌وان زوو پێده‌گات، بۆیه له‌گه‌ڵ پێگه‌یشتن ئه‌و گرانییه‌ن نامێنێت و نرخه‌كه‌ى زیاتر هه‌رزان ده‌بێت”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوو یه‌ك كیلۆ ته‌ماته له بازاڕه‌كان بۆ 2500 دینار گرانبوو.
ع