مه‌ودا میدیا-
د. بڕیار رەشید، ئەندامی پەرلەمانی عیراق له فراكسیۆنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاویكردووەتەوە “لە ئەنجومەنی نوێنەران، توانیمان بە کۆی دەنگی ئەندامان بڕیارێکی پەرلەمانیی تایبەت بە جووتیاران پەسەند بکەین”.
وتیشى “ئەم بڕیارە لە چوار بڕگەی سەرەکی پێکدێت و ئامانج لێی پاراستنی مافەکانی جووتیاران و دابینکردنی پاڵپشتی زیاترە بۆیان، تا بتوانن بەردەوام بن لە خزمەتکردنی کەرتی کشتوکاڵ”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “چوار بڕگه‌كه پێكدێن له راگرتنی وەرگرتنەوەی قەرزی جوتیاران تا پەسەندکردنی بودجە، له‌گه‌ڵ دیاریکردنی نرخی گەنم هاوشێوەی ساڵی رابردوو”.
هه‌روه‌ها “هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی “حجب”ی پێشوەختە پێش رادەستکردنی گەنم، له‌گه‌ڵ خەرجکردنی شایستە داراییەکانی جووتیاران”.
ع