مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، شاندێكى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم، لیستى مووچه‌ى مانگى چوار و میزان موراجه‌عه ده‌داته فه‌رمانگه‌ى ژمێریاریی وه‌زاره‌تى دارایی عیراق و هه‌فته‌ى داهاتووش داهاتى نانه‌وتیی ره‌وانه ده‌كرێت.
به‌پێى زانیارییه‌كان كه به مه‌ودا میدیا دراون “وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم به‌نیازه هه‌فته‌ى داهاتوو تا كۆتایی هه‌فته‌كه، داهاتى نانه‌وتیی بۆ مانگى چوار ره‌وانه‌ى به‌غدا بكات, ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا دروستنه‌بێت”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان “وه‌زاره‌تى دارایی نیازی وایه به هه‌مان شێوه‌ى داهاتى نانه‌وتیی مانگى سێ، کە له برى 120 ملیار دینار كه ته‌نها 43 ملیارى نارد، ئه‌م مانگه‌ش له خوار 100 ملیاره‌وه ره‌وانه‌ى به‌غدا بكات به هۆكارى كه‌مبوونه‌وه‌ى داهات”.
ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم نه‌توانێت ئه‌و 120 ملیاره كۆبكاته‌وه به هۆكاریی كه‌مى داهات، ئه‌وا بۆ مانگى چواریش پاره‌ى كه‌م له داهاتى نانه‌وتیی ره‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كات، ئه‌گه‌ر بێت‌و گۆڕانكاریی روونه‌دات له داهات.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، دوو رۆژه دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى چوار له عیراق ده‌ستیپێكردووه.
ع