ئەمەریکا 30 رۆژی تر دەداتە ئێران و روسیا

مەودا میدیا-

وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا ئاشکرایکرد لەسەر داوای ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەرانبەر کەمی نەوت کە بەهۆی داخستنی گەرووی هورمزەوە دروست بووە، لێخۆشبوون لە سزاکانی سەر نەوتی روسیا و ئێران بۆ ماوەی 30 رۆژی تر درێژ دەبێتەوە.

سکات بەسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا رایگەیاند “ئەم داواکاریانە لەلایەن وەزیرانی دارایی نزیکەی 10 وڵاتەوە لە میانی کۆبوونەوەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتیی و بانکی نێودەوڵەتیی هەفتەی رابردوو پێشکەشکراون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” ئەم میکانیزمانە دەتوانن یارمەتیدەر بن لە سەقامگیرکردنی بازاڕە داراییەکان لەنێوان نائارامییەکانی بەهۆی شەڕەوە، بەڵام ئەو هەواڵانەی کە باس لەوە دەکەن ئێران زیاتر لە 14 ملیار دۆلار سوودمەند بووە لەم لێخۆشبوونانە، راست نین”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان