له‌ سێداره‌دانه‌كانى ئێران ئه‌وروپاى هێناوه‌ته‌ ده‌نگ

مه‌ودا میدیا-

ئاژانسی هەواڵی میزان سەر بە دەزگای قەزایی ئێران رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئێران کەسێکیان لەسێدارە داوە کە بە تۆمەتی په‌یوەندیی لەگەڵ گرووپی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران، رێکخراوی موجاهدینی گەلی ئێران (PMOI/MEK) و هاوکاری لەگەڵ هەواڵگری ئیسرائیل سزا دراوە.

ئاژانسەکە لە بەیاننامەیەکدا کە میدیای دەوڵەتی ئێران دایناوه‌، ناسنامەی ئەو کەسەی بە ناوی سوڵتان عەلی شیرزادی فەخر راگەیاندووە و ئاماژەی بەوە کردووە کە ساڵانێکی زۆرە ئەندامی PMOI/MEK بووە.

میزان ئاماژەی بەوەشکرد “دادگای باڵای ئێران دوای تەواوبوونی هەموو رێکارە یاساییە پێویستەکان پێش لەسێدارەدانی سزای لەسێدارەدانەکەی پشتڕاستکردەوە”.

ئاژانسەکە وردەکاری زیاتری لەبارەی سروشتیی ئەو چالاکییانە نەخستووەتەڕوو کە دەگەڕێتەوە بۆ کەسی سزادراو و کاتی دەستگیرکردنی، دەسەڵاتدارانی ئێران بە شێوەیەکی ئاسایی لە چوارچێوەی دۆسیەکانی ئاسایشی نیشتمانی و سیخوڕیدا ئاماژە بەو جۆرە کەیسانە دەکەن.

ئەم لە سێدارەدان لە کاتێکدایە کە گرژییە بەردەوامەکانی نێوان ئێران و نەیارانی لە دەرەوەی وڵات، هەروەها تۆمەتی یەکتر لە نێوان تاران و تەلئەبیب سەبارەت بە چالاکییە هەواڵگرییەکانی ناو خاکی ئێران.

دوایین سێداره‌ لە ئێران لە حاڵێکدایە کە خێرایی سێداره‌كان کە زیندانیانی سیاسیی و ناڕازییان کردوه‌تە ئامانج، بە شێوەیەکی بەرچاو رەخنەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و پەرلەمانەکانی رۆژئاوای لێ کەوتۆتەوە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، پەرلەمانی ئه‌وروپا خوازیاری هەڵوێستی تۆکمەتر بوو سەبارەت بە مافی مرۆڤ لە ئێران و خوازیاری راگرتنی خێرای سێداره‌كان و ئازادکردنی هەموو زیندانیانی سیاسیی بوو. ئەم بانگەوازە لە میانی کۆنفرانسێکدا کە رۆژی چوارشەممە لە برۆکسل بەڕێوەچوو، بە ناوی “ئێران، هەنگاوێکی کردەیی بۆ ڕاگرتنی سێداره‌كان… یەکێتی ئەوروپا لە کوێ وەستاوە؟” لە کۆنفرانسەکەدا پەرلەمانتارانی ئه‌وروپایی، بەرپرسانی پێشوو، کەسایەتییە سیاسییەکان و مریەم رەجەوی، سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی خۆڕاگریی ئێران بەشدارییان کرد.

ئەو کۆنفرانسە کە لە لایەن گرووپی “دۆستانی ئێرانی ئازاد”ەوە سازکرابوو، تیشک خرایە سەر پەرەسەندنی ژمارەی سێداره‌كان لە ئێران و ئەوەی بەشداربووان بە بێ هەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی لە گرتنەبەری هەنگاوی کردەیی بۆ ڕاگرتنی تاران وەسفیان کرد، بە لەبەرچاوگرتنی گرژییە بەردەوامەکانی ناوچەکە و تێکچوونی دۆخی مافی مرۆڤ.

ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ لەسێدارەدانی ژمارەیەک زیندانی سیاسیی و ئەندامانی سازمانی موجاهدینی گەلی ئێران (PMOI/MEK) لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە. دوایین لەسێدارەدانی کەسێک بوو کە بە تاوانی سیخوڕیکردن بەهۆی هەواڵگری ئیسرائیلەوە سزا درابوو، بەپێی ئاژانسی هەواڵی میزان سەر بە دەسەڵاتی دادوەری ئێران. مریەم رەجەوی لە میانی کۆنفرانسەکەدا رایگەیاند کە “شەڕ لە ئێران لە نێوان گەل و دیکتاتۆری ئایینیدایە” و زیادیکرد کە پەرەسەندنی سێداره‌كان گوزارشت لە “نیگەرانی قووڵی رژیم لە پەرەسەندنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان دەکات”. ئەو داوای لە یەکێتی ئەوروپا کرد کە هەر پەیوەندییەک لەگەڵ تاران بەندە بە وەستاندنی دەستبەجێی لەسێدارەدانەکان.

لای خۆیانەوە چەند پەرلەمانتارێکی ئەوروپا جەختیان لەوە کردەوە کە بەردەوامی لەسێدارەدانەکان دەرخەری “ناتوانایی رژێمی ئێرانە لە رووبەڕووبوونەوەی کۆمەڵگایەک کە داوای گۆڕانکاری دەکات”، داوای سیاسەتی روونتری ئەوروپایان بەرانبەر تاران کرد و نەک تەنیا ئیدانەکردنی سیاسی.

مه‌هدی ئاغایی، ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی خۆڕاگریی ئێران، هۆشداریی دا کە “زیادبوونی سێداره‌كان رەنگدانەوەی قەیرانێکی وجودییە ​​بۆ رژێم”، ئاماژەی بەوەدا کە پەرەسەندنی ناڕەزایەتییە نێودەوڵەتییەکان لەدژی ئەم سیاسەتانە، خەریکە تێچووی رژێم بەرزدەکاتەوە و مەودای تاران بۆ مانۆڕ کەمدەکاتەوە.

ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدایە کە گرووپەکانی مافی مرۆڤ داوای راگرتنی خێرای سێداره‌كانیان لە ئێران کردووە و هۆشدارییان داوە کە دەیان زیندانی لە په‌یوەندیی لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە یان بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە “هاوکاری لەگەڵ دوژمن” لە مەترسی لە سێدارەدان دەمێننەوە.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان