ئەمەریكا هەڕەشەی توند لە ئێران و وڵاتانی ئەوروپاش دەكات

مەودا میدیا-
بەپێی لێدوانی بەرپرسانی وەزارەتی جەنگی ئەمەریكا، گەمارۆ دەریاییەكان بۆ سەر ئێران توندتر كراونەتەوە و تا ئێستاش 34 كەشتییان لە گەرووی هورمز گەڕاندووەتەوە.

پیت هێگسیس، وەزیری جەنگی ئەمەریكا رایگەیاند” وڵاتەكەی هەرگیز رێگا بەوە نادات كە ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی و هەر كارێكیش پێویست بێت بۆ راگرتنی ئێران بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامی دەدەن”.

وتیشی” ئەمەریكا هێزی دەریایی ئێرانی بە تەواوەتی تێكشكاندوە و ئێستاش گەمارۆ دەریاییەكانی سەر ئێرانیان زیاتر توند كردووەتەوە بە جۆرێك لەم كاتەدا هیچ شتێك نەچێتە ناو ئێران و لێشی نایەتە دەرەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد” سەردەمی پاراستنی بێبەرامبەر لەلایەن ئەمەریكاوە كۆتاییهاتووە، بۆیە پێویستە وڵاتانی ئەوروپا خۆیان بەرپرسیارێتی پاراستنی گەرووی هورمز بگرنە ئەستۆ، چونكە ئەوان لە ئەمەریكا زیاتر پێویستییان پێیەتی”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان