مه‌ودا میدیا-
هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تاى هێرشه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران و داخستنى گه‌شته ئاسمانییه‌كان بڕیاردرا حاجیانى ئه‌مساڵ به رێگاى وشكانیی گه‌شت ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینیی حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت، ئه‌وانه‌ى به رێگه‌ى ئاسمانی ناویان نوسیوه به فڕۆكه گه‌شت ده‌كه‌ن.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروبارى ئاینیی هەرێم رایگەیاند “بەهەماهەنگی لەگەڵ دەستەی گشتی حەج و عومرەی عیراق، بڕیاردرا حاجیانی کوردستان تا سنووری عەرعەر بەپاس بچن، لەوێشەوە بۆ فرۆکەخانەی جەدە لە وڵاتی عەرەبستانی سعودیە بە فڕۆکە گەشت بکەن”.
وتیشی “هەر لە کوردستانەوە حاجیان جانتاکانیان بە رێگەی بارهەڵگر دەبرێتە شاری مەککەی پیرۆز و رەنگە پێش گەیشتنی خۆشیان جانتاکانیان بگات بە هۆتێل، ئەمەش بۆئەوەیە حاجیان بەوپەڕی ئاسوودەیی گەشتەکەیان ئەنجام بدەن”.
كامه‌ران عزه‌دین، خاوه‌نى نوسینگه‌ى حه‌ج و عومره به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “تا ئێستا به‌و جۆره‌یه كه حاجیان به رێگه‌ى وشكانى بچنه سنوره‌كانى عیراق و له‌وێوه به فڕۆكه بگوازرێنه‌وه بۆ سعودیه”.
وتیشى “ئه‌مه دۆخێكى قورسه بۆ حاجیان، به‌ڵام ئه‌و بارودۆخه‌ى ناوچه‌كه وایكردووه كه رێگایه‌ك بدۆزرێته‌وه كه حاجیان پێى بچن بۆ سعودیه”.
پێشتر وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى حكومه‌تى هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، رۆژى 7ى مانگى داهاتوو یه‌كه‌م كاروانى حاجیان به وشكانیی گه‌شتى سعودیه ده‌كه‌ن.
ع