مه‌ودا میدیا-
دواى رووداوه كاره‌ساتباره‌كه‌ى كه‌ركوك كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له 20 كه‌س بوونه قوربانی، سلێمانى ئاماده‌یی خۆى نیشاندا بۆ هاوكاریكردن.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند “بۆ رووداوەکەی کەرکوک هاوخەمین و هەموو ئامادەییەکی خۆمان بۆ پشتیوانیی پارێزگای کەرکوک و هاوڵاتییانی خۆشەویست دووپاتدەکەینەوە”.
لاى خۆیه‌وه، سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایگه‌یاند “دەرگای نەخۆشخانەکانمان بۆ بریندارانی رووداوەکەی کەرکوک کراوەیە و ئامادەی هەموو جۆرە هاوکارییەکین بۆ تەندروستیی کەرکوک و بریندارەکان”.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له ده‌روازه‌ى شارى كه‌ركوك بارهه‌ڵگرێك كۆنترۆڵى له‌ده‌ستداو به‌هۆیه‌وه 30 ئۆتۆمبێلى شێلاو له ئه‌نجامى رووداوه‌كه 7 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداو 13 كه‌سیش برینداربوون.
ع