مهودا میدیا-
عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئهمڕۆ دووشەممە له مۆسكۆى پایتهختى روسیا رایگەیاند “دەستەبەرکردنی سەلامەتی هاتوچۆی کەشتیوانیی لە گەرووی هورمز پرسێکی جیهانیی چارەنووسسازە”.
عیراقچی سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ عومان وتی “تێپەڕین بە سەلامەتی بەناو گەرووی هورمزدا پرسێکی جیهانیی چارەنووسسازە. بە شێوەیەکی سروشتیی وەک دوو دەوڵەتی کەنار دەریای ئەم گەرووە (ئێران و عومان)، پێویستە بەشداری وتووێژ بکەین بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان و هەماهەنگیی هەر هەنگاوێک کە لەم بوارەدا بنرێت”.
وتیشى “سەردانەکەم بۆ روسیا دەرفەتێکی باشی بۆ هەماهەنگی لەگەڵ مۆسکۆ سەبارەت بە پێشهاتەکانی قۆناغی داهاتوو رەخساند، بە لەبەرچاوگرتنی ململانێی بەردەوام لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمەریکا”.
لە چاوپێکەوتنێکی تۆمارکراودا کە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێرانی ئیرناى ئێران بڵاویکردوهتەوە، عیراقچی روونیکردەوە “ئامانجی سەردانەکە راوێژکردنە لەگەڵ دۆستانی روسیمان سەبارەت بە رووداوەکانی شەڕ و بارودۆخی ئێستا، ئاماژەی بە رێکخستنەکانی دوای ململانێکان کردووە”.
ع