مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا سزاى نوێى به‌سه‌ر ئێران و چه‌ندین كه‌سى ئه‌و وڵاته سه‌پاند.
وەزارەتی گه‌نجینه‌ى ئەمەریکا بڵاویكردووه “سزای نوێ بەسەر 35 قەوارە و کەسایەتیی ئێران سه‌پێندراوه بەهۆی یارمەتیدانیان بۆ خۆدزینەوە لە سزاکان”.
وه‌زاره‌ته‌كه هۆشداریی داوه به هەر لایەنێك پارە بدات بە ئێران لەبەرانبەر پەڕینەوە لە گەرووی هورمز، له به‌رانبه‌ردا رووبەڕووی سزای توند دەبێتەوە”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو “ئەو پارەیەی کە لەلایەن ئەو قەوارە و کەسانەوە دابینکراوە پاڵپشتی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانی ئێران بووە”.
ئەم سزایانە چوار رۆژ دوای ئەوە دێت کە سکۆت بیسنێت، وەزیری گەنجینەی ئەمه‌ریکا هۆشداریی دا لەوەی، ئەو کەشتیی و کەسانەی ئاسانکاریی بۆ رۆیشتنی نەوتی ئێران رووبەڕووی سزا دەبنەوە.
ع