مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرایکرد تاوەکو ئەو کاتەی ئێران بە رێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمی رازی نەبێت کە نیگەرانییەکانی واشنتۆن بڕەوێنێتەوە، گەمارۆ دەریاییەکانی سەر ئەو وڵاتە وەک خۆی دەمێننەوە و بەهیچ شێوەیەک رێگەنادەن ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “سەپاندنی گەمارۆ ئابوورییەکان بۆ سەر ئێران زۆر کاریگەرترە لە بژاردەی بۆردومانکردن، بەردەوامیی ئەم هەنگاوەش وا دەکات بارودۆخەکە بۆ ئێران زۆر خراپتر بێت لەوەی ئێستا هەیە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” ئابووریی ئێران کەوتووەتە دۆخێکی زۆر سەختەوە و بەهۆی گەمارۆکانەوە، تاران بەهیچ شێوەیەک توانای هەناردەکردنی نەوتی نەماوە، دامەزراوەکانی عەمبارکردنی نەوت و هێڵەکانی بۆریی گواستنەوە پڕبوون و خەریکە دەتەقنەوە”.
ب ح