مهودا میدیا-
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بە پشتبەستن بە بەرپرسێکی ئەمهریکی بڵاویکردەوە، ئەمهریکا تەقەی لە کەشتییەک کردووە کە هەوڵی شکاندنی ئەو گەمارۆیەی داوە کە رۆژی سێشەممە بەسەر ئێراندا سەپێنراوە.
ئەو بەرپرسە روونی کردەوە کە هێلیکۆپتەرێکی سەربازی ئەمهریکا تەقەی لە کەشتییەکە کردووە، دوای ئەوەی تیمەکەی هۆشدارییەکانی کارمەندانی ئەمهریکایان پشتگوێ خستووە کە گەمارۆی دەریایی بەندەرەکانی ئێرانیان سەپاندووە.
ئەو بەرپرسە ئەمهریکییە وتویهتى ” پێدەچێت کەشتییەکە هەوڵی گواستنەوەی تیمەکەی بدات بۆ کەشتییەکی مەدەنی تر دوای هێرشەکە”.
پێشتر کۆمپانیای ئاسایشی دەریایی ڤانگارد بڵاویکردەوە کە کەشتییەکی کۆنتێنەر کە ئاڵای پەنەمایە بەناوی ڤێلا نۆڤا لەکاتی تێپەڕبوونی بەرەو رۆژئاوا بەناو کەنداوی عوماندا کە نزیکەی 71 میل دەریایی لە کەناراوەکانی پاکستانەوە دوورە، بەهۆی مووشەکێکەوە بەرکەوتووە کە لە هێلیکۆپتەرێکەوە ئاراستەی کراوە.
کۆمپانیای ڤانگارد لە راپۆرتی سەرەتایی خۆیدا سەبارەت بە رووداوەکە رایگەیاندووە “مووشەکەکە بەر کەشتییەکە کەوتووە و ئاگری لێکەوتووەتەوە کە دواتر کوژاوەتەوە، بهڵام ههر 17 ئهندامانى تیمى كهشتییهكه سهلامهتن”.
رۆژی دووشەممە، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (CENTCOM) کە سەرپەرشتی هێزەکانی ئەمهریکا دەکات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند “55 کەشتیی بازرگانییان گهڕاندووهتهوهو دوو کەشتیی لەکارکەوتووە و دەستى بەسەر دوو کەشتیی تردا گرتووە بۆ جێبەجێکردنی گەمارۆکە”.
ع