ترەمپ و زەیدی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

مەودا میدیا-

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عیراق بڵاویکردەوە “عەلی فالح زەیدی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە پێگەیشتووە و پیرۆزبایی راسپاردنی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ لێکردووە”.

نووسینگەی راگەیاندنی عەلی فالح زەیدی بڵاویکردەوە “هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن لە بوارە جیاوازەکاندا کردووەتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سەرۆکی ئەمەریکا داوای لە عەلی فالح زەیدی کردووە، دوای تەواوبوونی کارەکانی پێکهێنانی حکومەت، سەردانی کۆشکی سپی بکات”.

ئەمە لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ لە ترووس سۆشیاڵ پەیامێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی کرد بەبۆنەی بۆ راسپاردنی وەکو سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عیراق و رایگەیاند “هیوای سەرکەوتن بۆ حکومەتە نوێیەکەی عیراق دەخوازێت تاوەکو داهاتوویەکی گەشتر و بەدوور لە تیرۆر دابین بکات،”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەمە سەرەتای وەرزێکی نوێی مەزنە لە نێوان نەتەوەکانیان و خۆشگوزەرانی، سەقامگیریی و سەرکەوتنێک کە پێشتر وێنەی نەبووە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان