سەرۆکی یەکێتی: کرێکاران سامانێکی نیشتمانیی گەورە و بێوێنەن

مەودا میدیا-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد بەبۆنەی یەکی ئایار، رۆژی جیهانیی کرێکاران گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کرێکارانی کوردستان، عیراق و جیهان دەکات. بە رێز و پێزانینێکی زۆرەوە لە دەستە ماندووەکانیان دەڕوانن کە بزوێنەری سەرەکی گەشەپێدانی نیشتمانن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند “کرێکاران تەنها هێزی کار نین، بەڵکو سامانێکی نیشتمانیی گەورە و بێوێنەن، بەبێ کۆشش و عارەقی ناوچەوانی ئەوان هیچ وڵاتێک بەرەو پێشەوە هەنگاو نانێت، بۆیە کاری لەپێشینەیان دابینکردنی ژیانێکی شایستە و پاراستنی شکۆ و مافە یاساییەکانیانە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دووپاتیدەکەنەوە وەک هەمیشە پاڵپشت و داکۆکیکاری مافی کرێکاران دەبین و پابەندن بە هەوڵەکانیان بۆ دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی کاری تەندروست و سەردەمیانە، کە تێیدا دادپەروەری کۆمەڵایەتی فەراهەم بکرێت و مافەکانیان پێشێل نەکرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان