مەودا میدیا-
ئێران وەڵامی نامەیەکی دایەوە کە پێشتر هەریەک لە وڵاتانی (ئیمارات، كوهیت، بهحرهین، سعودیه، قهتهر و ئوردن) ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانیان کردبوو سەبارەت بە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتەکانیان.
ئهمیر سهعید ئیرڤانی، نوێنهری ههمیشهیی ئێران لە نهتهوهیهكگرتوهكان رایگەیاند “ئهو شەش وڵاتانه به دابینكردنی بنكهی سهربازیی دوژمنانی تاران لهسهر خاكهی وڵاتەکانیان بەشدارییان لە دەستدرێژییەکان کردووە بۆ سەر ئێران”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئێران مافی رەوای بۆ بەرگریکردن لە وڵاتەکەی وەک لە میساقی نەتەوەیەکگرتووەکاندا هاتووە، لە کاردانەوە بە دەستدرێژییەکەدا بەکارهێناوە، تاران دەستپێشخەری ململانێکان و شەڕەکە نەبووە”.
ئەوەشی خستەڕوو “پێویستە لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو وڵاتانە بکرێت کە رێگەیان بە بەکارهێنانی بنکە، ئاسمانی، ئاویی، یان خاکەکانیان دا بۆ دەستپێکردنی هێرش دژی ئێران”.
ئەمە لە کاتێکدایە، هەریەک لە ئیمارات، کوەیت، بەحرەین، سعودیە، قەتەر و ئوردن نامەیەکی هاوبەشیان ئاراستەی نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش کرد و رایانگەیاند ” هێرشەکان پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی وڵاتەکانیان و یاسا نێودەوڵەتییەکان و میساقی نەتەوەیەکگرتووەکان و پێشێلکردنی بڕیارنامەی (2817)ی ئەنجویومەنی ئاسایشە، کە داوا دەکات ئێران دەستبەجێ هەموو هەڕەشە و کردەوەکانی دەستدرێژیی و بەکارهێنانی بە گرووپە چەکدارەکان رابگرێت”.
ب ح