10 رۆژە شێروان شێروانی مانی لە خواردن گرتووە

مەودا میدیا-
بەپێی پەیامێكی دەنگی كە رۆژنامەنووس شێروان شێروانی لە زیندانەوە بڵاویكردووە، ماوەی 10 رۆژە ئەو رۆژنامەنوسە لە مانگرتن لە خواردن بەردەوامەوە و داواش لە هاوڵاتییان دەكات پشتیوانی بكەن.

لە پەیامە دەنگییەكەیدا ئەو رۆژنامەنوسە بەناحەق زیندانیكراوەكەی زیندانەكانی پارتی رایگەیاندووە” ئەمڕۆ 10یەمین رۆژیەتی كە مانی گرتووە لە خواردن و بەردەوامیش دەبێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە” پشتیوانیكردن لە دۆسیەكەی تەنانەت ئەگەر بە كۆمێنتێكیش بێت لە سۆشیال میدیا دەبێتە فشار و سەرئێشە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان، بەڵام بێدەنگی خزمەت بە هیچ كەسێك ناكات، بەڵكو بێدەنگی خەنجەرێكە لە رۆحم دەدات”.

وەك ئاماژەیەكیش بۆ ئەوەی كە پارتی ئۆفەری زۆری پێشكەش كردووە و وەرەقەی سپییان خستووەتە بەردەستی، شێروان شیروانی باسی لەوەكردووە”گەر تەنیا بیری لە ژیانی تایبەتی خۆی بكردایەتەوە و تەنازولی بكردایە، ئێستا لە دەرەوەی زیندان دەبوو دۆخەكەشی زۆر جیاواز دەبوو، بەڵام ئەو هەموو دەستكەوتە تایبەتییە پێشنیازكراوەكانی رەتكردووەتەوە”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان